سیلێست واڵانده‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و شۆڕش ئیسماعیل عه‌بدوڵا وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه، یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نوێكراوه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه له‌ئۆپراسیۆنه‌كانی تێكشكاندنی داعشدا ئیمزا كرد.
یاداشتنامه نوێكراوه‌كه، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 2016دا ئیمزا كرا یاداشته‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دوور مه‌ودای نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه بۆئه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شیی داعش تێكبشكێنن.
یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كه ده‌ستنیشانی ئه‌و به‌ره‌پێشچوونانه ده‌كات له‌بواری چاكسازیی بنه‌ڕه‌تیی دامه‌زراوه‌كاندا به‌ده‌ستهاتوون، هه‌روه‌ها پابه‌ندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چاكسازیی زیاتر به‌ئامانجی زیاتر پرۆفیشناڵكردنی هێزه‌كانی له‌خۆده‌گرێت.
یاداشتنامه‌كه له‌ژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ئاماده‌یی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئیمزا كرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP