كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عیراق - سۆمۆ رێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌گرێته‌به‌ر كه نه‌وتی ره‌شی پیسبو ده‌گوازنه‌وه.
سۆمۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیشیكردوه‌ته‌وه له‌رابردودا رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر به‌و كۆمپانیایانه گیراوه‌ته‌به‌ر كه نه‌وت ده‌گوازنه‌وه، هه‌روه‌ها به ته‌واوی به‌رپرسیار كراون له پرۆسه‌ی پیسبونی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت پێشێلی مه‌رجه‌كان بكات كه ئه‌ركیان گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ره‌شی پیسه و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بن گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێـته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردوه، كاره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ره‌ش به‌پێی تایبه‌تمه‌ندییه گونجاوه‌كان و ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه په‌یره‌ویان كردوه به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سۆمۆ هیچ زیانێكی نه‌بوه و مامه‌ڵه‌كانیشی جێی متمانه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نه گرێبه‌ستكاره‌كان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP