كازمی: هەندێك خۆزگە بە شكستی حكومەت دەبەن بەهۆی ناکۆکی شەخسی لەگەڵ من

عێراق
11:26 - 2022-09-23

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە نیویۆركەوە داوای گەڕی سێیەمی دانوستانی نێوان سەرجەم لایەنەكان كرد بۆ چارەسەری بنبەستی سیاسی و وتی، ”چانسمان ماوە بۆ بنیادنانی عێراق.”  

وتیشی،  ”داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەم بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بەرامبەر بە عێراق لە ئەستۆ بگرن و دەرفەتی گفتوگۆی نیشتمانی بقۆزنەوە.”  
وتیشی، ”کەسانێک هەن خۆزگە دەخوازن حکومەت لە هەموو شتێکدا شکست بهێنێت بەهۆی ناکۆکی شەخسی لەگەڵ من.”  

كازمی دەڵێت، ”داواش لە هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە ناکۆکییان لەگەڵ من هەیە دوور لە بەرژەوەندی خەڵک تەسفیەیان بکەن.”  

كازمی ڕاشیگەیاند، ”داوای خولی سێیەمی گفتوگۆی نیشتمانی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان، جگە لە دیالۆگ هیچ ڕێگەیەکمان نییە.”  

وتیشی، ”لە وتارەکەمدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان واقیعی سیاسی و ئابووری و کولتووری و کەشوهەوا و ئاڵنگارییەكان ڕوون دەکەمەوە.”  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە