به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما 2-3 پله به‌رزده‌بنه‌وه و كه‌شی ناوچه جیاجیاكانیش ئاسایی و ساماڵ ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به دوێنێ 2-3 پله به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ به به‌رزی ده‌مێننه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
كه‌ركوك : 36 پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 34 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 35 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 33 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 37 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 33 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 34 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 42 پله‌ی سیلیزی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP