وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لیژنه‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك پێكده‌هێنێت

کوردستان
20:10 - 2022-09-23

به‌هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له‌ به‌غدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ لیژنه‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵیه‌كانی كه‌ركوك پێكده‌هێنێت .
‎هه‌ردوو په‌رله‌مانتار دكتۆر گه‌یلان قادر زه‌نگنه‌ و صباح شێخ حه‌بیب نوێنه‌رانی كه‌ركوك له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی محمد كریم وه‌زیری كشتوكاڵی عێراقیان كرد، به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك .
‎دواتر یاداشتێك به‌ ئیمزای په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌رانی توركمان له‌ په‌رله‌مان درا به‌ وه‌زیری كشتوكاڵ كه‌ تێیدا جه‌خت له‌ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوه‌ری عێراق كرایه‌وه‌ و وه‌زیری كشتوكاڵ بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك .
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP