حەسەن خەڵاتی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی رایگەیاند: لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو ملیۆنێك و 600 هەزار ڤاكسینی جۆری فایزەر دەگاتە عێراق.
وتیشی، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ كۆمپانیای كۆفاكس رێكەوتووە بۆ هاوردەكردنی 8 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا و وابڕیارە لە مانگی نیساندا بگاتە عێراق.
وتیشی: تائێستا بڕی ڤاكسینی ئەسترازینیكای بەریتانی دیاری نەكراوە بۆ هاوردەكردنی بۆ عێراق.
باسی لەوەشكرد: ئەو سێ ڤاكسینە لەلایەن تیمێكی تایبەتمەندی وەزارەتەوە كۆدەنگی لەسەر دراوە و لەیەك كاتدا هەر سێكیان هاوردە ناكرێن بەڵكو بە گوژمەی جیا و لە كاتی جیادا هاوردەی عێراق دەكرێن.
ئەندامەكەی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق هۆكاری درەنگ گەیشتنی ڤاكسینەكانی بۆ هۆكاری لۆجیستی و تەكنیكی تایبەت گەڕاندەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP