لیز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كه‌م ئاڵنگاری ده‌بێته‌وه چونكه خۆی ئاماده ده‌كات بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كۆچبه‌ران تاوه‌كو گه‌شه‌ی ئابووری به‌رزبكاته‌وه .
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، پلانی هه‌یه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌ی كرێكارانی كشتوكاڵی وه‌رزی به‌رز بكاته‌وه و گۆڕانكاری له لیستی ئه‌و پیشانه‌دا بكات كه كه‌میان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕێگه به كه‌رته سه‌ره‌كییه‌كان ده‌دات كارمه‌ندی زیاتر له ده‌ره‌وه بهێنن و دابمه‌زرێنن .
به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی تره‌س ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كی به‌هێزی لایه‌نگرانی برێگزیت ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌ریتانیا له ماوه‌ی 12 مانگدا تا مانگی ئازاری 2022، 994 هه‌زار و 951 ڤیزای داوه به خه‌ڵكی جیهان، ئه‌مه‌ش زیادبوونێكی به‌رچاوه به‌راورد به پێش برێگزیت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP