له‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا 12 داعش ده‌ستگیركران

کوردستان
20:40 - 2022-09-29

له‌ پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا هێزه‌كانیان 12 چه‌كداری سه‌ر به‌داعشیان ده‌ستگیركرد.

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری دروستی هه‌واڵگری، تیمه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ كه‌ركوك توانیان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ جیاكانی پارێزگاكه‌ ئه‌نجامبده‌ن، له‌ئه‌نجامدا حه‌وت تیرۆریستی سه‌ر به‌ چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیركران، كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌پێی بڕگه‌كانی 4ی تیرۆر داواكراو بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "هه‌روه‌ها مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ هه‌وڵێكی تایبه‌تی هه‌واڵگری توانیان پێنج تیرۆریست له‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیربكه‌ن، له‌نێویاندا سه‌ركرده‌یه‌كی دیار هه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌شق و ڕاهێنانی شانه‌ تیرۆرستیه‌كان كاریكردوه‌". 

باسی له‌وه‌شكردوه‌، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ریان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP