رێكخستنەوەی مەڵبەندەكانی یەكێتی لە كۆتاییدایە و سەرەی كۆمیتەكانە

کوردستان
11:10 - 2022-09-30

سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "75% پرۆسەی رێكخستنەوەی مەڵبەندەكانی یەكێتی تەواوكراوە و لە قۆناغی سێهەمیشدا دەست بە رێكخستنەوەی كۆمیتەكان دەكرێت".

سەركەوت زەكی لە دیدارێكی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA دەڵێت:" یەكێتی 16 ساڵە دەستكاری رێكخستنەوەی مەڵبەندەكانی نەكردووە و كارەكە ئاسان نەبوو، بەڵام سەركەوتوین".

مەكتەبی رێكخستن چەتری 19 مەڵبەندە و كە یەكێكیان مەڵبەندی پێشمەرگەیە و لەپرۆسەی رێكخستنەوەكەدا 15 مەڵبەند تەواو بوون و 12 مەڵبەندیان ئەنجامی گۆڕانكاریی و رێكخستنەوەكەیان بۆ نێردراوەتەوە و 4 مەڵبەندیش ماوە رێكبخرێنەوە.

"ئەم گۆڕانكارییانە بۆ پۆستەكانی مەڵبەند بە مەرج و سی ڤی دانراون و بۆ ماوەی شەش مانگێك یان زیاترە و دوای ئەوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان دەكرێت" سەركەوت زەكی وایوت.
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن دەڵێت: "قۆناغی سێهەم رێكخستنەوەی كۆمیتەكانە و هەندێك كۆمیتە یەكدەخرێن و كەمكردنەوەشی تێدایە".

بەم نزیكانە PUKMEDIA دیدارەكەی سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن بڵاودەكاتەوه.

PUKMEDIA

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP