توركیا، جارێكی دیكه بۆردومانكردنی گوند‌و ناوچه‌كانی سیده‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كانش رایگه‌یاندوه، به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومان و تۆپبارانی ئێران و توركیا، به‌شێك له‌گوندنشینه‌كان ناوچه‌كانیان چۆڵكردوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی ئه‌مڕۆ 1-10-2022، فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچەکانی ڕۆبی، ڕواڵ، گەلی ڕەش، تارستاو کەم کۆڕایان له‌سنوری سیده‌كان بۆردومانكردووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانه‌وه تا ئێستا زیانه‌كان ئاشكرانه‌كراون
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایگه‌یاندوه، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومان و تۆپبارانه‌كانی ئێران و توركیا بۆسه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی برادۆست، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌لای دانیشتوان دروستبوه، به‌شێك له‌گوندنشینه‌كانیش ناوچه‌كانیان جێهێشتووه‌و چۆڵیانكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP