رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت و هاوپه‌یمانه‌كانی ناسراو به ئۆپێك پڵه‌س رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م كۆده‌بێته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وڵاتان بڕیاری خۆیان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی رۆژانه ملیۆنێك به‌رمیل بۆ بازاره‌كانی جیهان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له رێكخراوی ئۆپێك پڵه‌س به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه، هه‌رچه‌نده هه‌فته‌ی رابردو پێشنیازێك هه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی جیهان به‌بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا پێشنیازكراوه كه رۆژانه ملیۆنێك به‌رمیل كه‌مبكرێته‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 5ی تشرینی یه‌كه‌م كه له ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌كاتێكدایه خواست له‌سه‌ر وزه له زیادبوندایه‌و وڵاتانی ئه‌وروپاو روسیا له‌سه‌ر غازی سروشتی ناكۆكییه‌كانیان گه‌یشتوته لوتكه، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه نرخی نه‌وت به‌به‌رده‌وامی له به‌رزبون و نزمبونه‌وه‌دایه.
لای خۆشیه‌وه حكومه‌تی سعودیه كه گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وته له رێكخراوی ئۆپێك ده‌ڵێت، ده‌كرێت ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ راستكردنه‌وه‌ی نرخ و بازاری وزه كه‌مبكرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP