ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه كۆبوه‌وه‌و، جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی عێراقه‌وه پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، 11 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراقدا تێپه‌ڕیوه‌و تائێستا حكومه‌ت پێكنه‌هێندراوه‌و عێراق به مه‌ترسیدارترین قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت و هه‌موو هه‌وڵێكماندا دیالۆگ له عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام گروپه چه‌كدارییه‌كان هه‌ره‌شه‌ن له‌سه‌ر عێراق و ئێستاش دۆخی عێراق به ڕاده‌یه‌ك هه‌ستیاره مه‌ترسی هه‌یه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا بێت دۆخه‌كه ئاڵۆزبێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:" پێویسته سه‌ركرده‌كانی عێراق داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش پلاسخارت ڕایگه‌یاند، “ده‌بووایه ئه‌م مانگه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرایه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن”.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP