سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستییەكانی دەرەوەی هەرێم داوای روونكردنەوە لە وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ دەكات

کوردستان
22:44 - 2022-10-06

دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق كە ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەتەكە كراوەو  تایبەتە بە وانەی كوردی و تیایدا دەڵێت: هەر خوێندكارێك لە وانەی كوردیدا، دەرنەچێت، بە كەوتوو دانانرێت، لەو بارەیەوە فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم باس لەوەدەكات دەبێت دڵنیا ببنەوە لەراستی و دروستی نووسراوە،کە باس لەوەش دەكات كە نییەتێك هەیە لە حكومەتی فیدراڵ كە فشار بۆ زمانی كوردی، زەوی كشتوكاڵ و گوندەكان  لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیداری هەرێم.
دروست ئەکات ،فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستییەكانی دەرەوەی هەرێم لە لێدوانێكیدا بە گەلی كوردستانی راگەیاند: راستە بڕیارەكە تایبەت بە قوتابخانەكانی خوێندنی عەرەبی ، بەڵام بە پێی دەستوور هەردوو زمانی (كوردی و عەرەبی) دەبێت لە سەرانسەری وڵاتدا وەك یەك كاری پێبكرێت، نیگەرانیشی لەو بڕیارە دەربڕی و داوای روونكردنەوەشی لە وەزارەتی پەروەردە كرد.
بەپێی ماددەی ژمارە (4) بڕگەی یەكەم لە دەستووری عیراق (هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی) بە دوو زمانی رەسمی لە وڵاتدا دەستنیشانكراوەو دەبێت وەك یەك كاری پێبكرێت

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP