له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا جێگری سه‌ربازی ویلایه‌تی كه‌ركوكی داعش كوژرا

کوردستان
14:14 - 2022-10-07

گه‌وره‌ تیرۆرستێكی داعش له‌ كه‌ركوك كوژرا. 

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ راگه‌یندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵگری، "ئه‌بو مسته‌فا" جێگری سه‌ربازی ویلایه‌تی كه‌ركوكی داعش و دوو یاریده‌ده‌ری كوژراون. 

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی وادی "زغیتون" له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP