نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لەبارەی تەرخانكردنی بڕە پارەیەك بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاڕیداوە بە تەرخانكردنی 100 ملیۆن دۆلار لە یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ كڕینی ئەو جۆرە ڤاكسینەی كە وەزارەتی تەندروستی عێراق دیاریدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردو وەزارەتی دارایی و پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی كار دەكەن بۆ گەڕانەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ یەدەگی بانكی ناوەندی.
ئەو هەنگاوەی حكومەتی عێراق لەكاتێكدایە كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لەعێراقدا گەیشتوەتە (شەش سەد و پانزە هەزار و سێ سەد و هەشتا) توشبو لەو ژمارەیەش (سیانزە هەزار ودە) كەس گیانیان لەدەستداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP