بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی نرخەکان له شاری (پاریس)ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به دروشمی(ئەوەی نەهامەتی بچێنێت توڕەیی دەچنێتەوە) هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکان و هاوكات كرێكارانی پالاوگه‌كانی نه‌وت مانگرتنیان ده‌ستپێكردوه.
هاوشان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی ناڕازیی، ژان لوک مێلێنچۆن، سەرۆکی پارتی چەپی توندڕەو، شانبەشانی ئانی ئێرنۆ، خاوه‌نی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ئەمساڵ، داوای مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان كرد.
هاوكات مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوگەكانی نه‌وت و کۆگای سووتەمەنی لە ٥ شوێنی گروپی تۆتال به‌ردەوامە.
ئەم خۆپیشاندان و مانگرتنه ناڕه‌زاییانه، پێش ئه‌و خۆپیشاندانه فراوانه دێت كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش ترس و نیگه‌رانیی لە قه‌یرانی نەوت و سووته‌مه‌نییه‌كانی لە فەرەنسای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جگە لەوەش، پارتە چەپ و سەوزەکان و چه‌ندان ده‌سته‌و رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی دیکە لە فەرەنسا، لەسەر بانگهێشتی چەند لایەنێک، ناڕەزایییان لە دژی دابەزینی توانای کڕین و گرانیی نرخی سووته‌مه‌نییه‌كان و بێهەڵوێستی به‌رامبه‌ر کەشوهەوا ڕێکخستووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP