بەکر فەتاح حوسێن باڵیۆزی هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا، سەرپەرشتی یازدەهەمین دانیشتنی کۆنفرانسی لایەنەکانی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی دژی تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کە لە ١٧ی تشرینی یەکەم تا ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ناوەندی نێودەوڵەتی لە ڤیەنا بەڕێوەدهچێت.
هەموو دەوڵەتانی ئەندامی کۆنفرانسەکە، دەوڵەتانی چاودێر، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا تایبەتمەندەکان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.
لە دانیشتنەکانی کۆنفرانسەکەدا، ڕەشنووسی بڕیارنامەکان کە هەندێک وڵات بەنیازن بە فەرمی پێشکەشی بکەن، کە باس لە قاچاخی چەک، قاچاخی کۆچبەران و پرسەکانی پەیوەست بە تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن، تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بهرانگاربوونهوهى ماددە هۆشبەرەکان و تاوان لە ڤیەنا، وڵاتانی ئەندام و کۆمەڵگەی مەدەنی، زنجیرەیەک كۆبوونهوهى لاوەکی ڕێکدەخەن دهربارهى تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP