كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی له‌به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی بۆ داعش به‌ ملیۆنان دۆلار سزاده‌درێت

جیهان
11:33 - 2022-10-19

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆمپانیای چیمەنتۆی فەرەنسی "لافارگ" دانیناوه‌ بە تاوانی هاوكاریكردنی ماددی تاقمی تیرۆریستی "داعش" لە سوریا. 

وەزارەتەکە لە راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، کۆمپانیاکە " له‌ به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه‌ی به‌ پێبژاردنی زیاتر لە ٧٧٧ ملیۆن دۆلار سزا ده‌درێت، دوای ئەوەی دانینا بە تاوانی  هاوكاریكردنی ماددی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014 له‌نێویاندا تاقمی تیرۆرستی داعش.

كۆمپانیای لاڤارج یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی چیمه‌نتۆ له‌ جیهانداو یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌ گروپی “لاڤارگ هۆسلیم”ی جیهانی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP