بۆریـس جۆنـسن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌و، له‌كاتێكدا كێبڕكێی سه‌ركردایه‌تی پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار گه‌رمتر ده‌بێت .
بۆریس جۆنسۆن و خێزانه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی گاتـویك دوای ئه‌وه‌ی پشووه‌كانیان له‌كۆماری دۆمینیكان كورتكرده‌وه.
جۆنسن كه‌ته‌نیا سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی چه‌ند فه‌زیحه‌یه‌كه‌وه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ڕۆژی هه‌ینی پشووه‌كه‌ی كورتكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌و جێگه‌ی لـیز تروس سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه بگرێته‌وه .
بۆریس جۆنسۆن هه‌رچه‌نده ره‌تیكردوه‌ته‌وه كه‌خۆی كاندید كردبێت، به‌ڵام هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی كه‌قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، به‌سكای نیوزی ڕاگه‌یاندووه: جۆنسن له‌هه‌وڵدایه دووباره كاندید بكرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، چاودێرانیش پێیانوایه كه‌جۆنسن یه‌كێكه له‌كه‌سه هه‌ره دیاره‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP