وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كیڵگه‌ی به‌دره و زیاتر فراوانكردنی كێڵگه‌كه، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی ئیمزا ده‌كات.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گازپرۆمی روسی، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و گرێبه‌ستێكیان ئیمزا كردووه به مه‌به‌ستی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و زیاتر فراوانكردنی ئه‌و كێڵگه نه‌وتییه له عێراق كه سه‌ر به قه‌زای به‌دره‌یه و ده‌كه‌وێته باكوری خۆرهه‌ڵاتی كوت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌شێك له كێڵگه‌كانی نه‌وت له عێراق پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه و زیاتر فراوانكردن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رزتر بكرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی له گفتوگۆدان، به‌ڵام تائێستا رێككه‌وتن نه‌كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP