شه‌وی رابردوو له په‌لامارێكی تاقمی تیرۆرستی (شه‌باب) بۆسه‌ر هۆتێلێك له شاری كیسمایۆی سۆماڵ، زیاتر له 50 كه‌س كوژران و بریندار بوون.
میدیاكانی ئه‌و وڵاته له زاری چه‌ند شایه‌دحاڵێكه‌وه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه، په‌لاماره‌كه سه‌ره‌تا بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدراوه، دواتر لە ژوورەوەی هۆتێله‌كه تەقەکردن دەستیپێکردووە.
وەزیری ئاسایشی ولایەتەکەش(یوسف حسێن،) بە راگه‌یاندندنه‌كانی وت، "له ئه‌نجامی ئه‌و په‌لاماره‌دا 9 كه‌س كوژراون و 47 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، کە لەنێویاندا خوێندکار هەن."
وتشی" له ئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە، 3 کەسیش لە په‌لامارده‌ره‌كان کوژراون، لێکۆڵینەوەشیان ده‌ستپێكردوه.
لای خۆشییه‌وه تاقمی تیرۆرستی به‌ناو (بزوتنەوەی شەباب) کە گروپێکی چەکداری وڵاتەکەیە، بەرپرسیارێتی خۆی لەو په‌لاماره راگه‌یاند.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP