پسپۆڕێكی ته‌ندروستی گشتی نیشانه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی په‌تای وه‌رزی و كۆڕۆنای گۆڕاو دیاری ده‌كات.
سه‌رخێڵ ئاراز له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی گۆڕانی وه‌رز و نزم بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما نیشانه‌كانی په‌تای وه‌رزی و كۆڕۆنا لێكچوون و تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆری هه‌یه.
ده‌شڵێت، هه‌رچه‌نده له ئێستادا كۆڕۆنای گۆڕاو كاریگه‌ریه‌كانی ته‌نها له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه‌و به‌ده‌گمه‌ن ده‌گوازرێته‌وه بۆ سیه‌كان به‌ڵام كاریگه‌ری ته‌ندروستی له‌سه‌ر مرۆڤ دروستده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێ نه‌خۆشدا كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت بۆیه باشتره چاره‌سه‌ر و پشكنینی پزیشك پێویست بكرێت بۆ دڵنیابونه‌وه و ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی دوباره‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا
رونشیكردۆته‌وه، نیشانه‌كانی كۆڕۆنای نوێ بریتین له به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و له‌رز و ئاره‌قكردنه‌وه به‌تایبه‌ت له شه‌واندا و ئازاری قوڕگ و جومگه و ماسولكه و بێ هێزی و ماندوێتی زۆر و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن و هه‌بوونی نیشانه‌ی سكچوون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP