له‌مساڵدا داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی عیراق زیاتر له‌ 90 ملیار دۆلار بووه‌

ئابوری
21:11 - 2022-10-31

به‌پێی ئامارێك كه‌ كۆمپانیای سۆمۆی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بڕی داهاتی نه‌وتی عیراق كه‌ له‌ ماوه‌ی نۆ مانگی ساڵی 2022دا فرۆشراوه‌, زیاتر 90 ملیار ، به‌ تێكڕای مانگانه‌ی 10 ملیار و 43 ملیۆن دۆلار زیاتره‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، داهاتی فرۆشتنی نه‌وت له‌مساڵدا به‌راورد به‌ ساڵی 2021 به‌ڕێژه‌ی %70.6 زیادیكردووه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ ساڵی ڕابردوودا داهات 52 ملیار و 981 ملیۆن دۆلار بووه‌، به‌ تێكڕای مانگانه‌ی 5 ملیار و 886 ملیۆن.

به‌پێی ئاماره‌ ئاشكراكراوه‌كانی سۆمۆ، مانگی ئایاری ئه‌مساڵ زۆرترین داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی تێدا تۆماركراوه‌، كه‌ گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 11 ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا مانگی كانونی دووه‌م كه‌مترین داهاتی تێدا تۆماركراوه‌ به‌ بڕی هه‌شت ملیار و 322 ملیۆن  دۆلار.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP