عێراق بڕی داهات و هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی 10 بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌یشتوه‌ته 104 ملیۆن و 831 هه‌زار و 120 به‌رمیل و كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی 9 ملیار و 258 ملیۆن دۆلار بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جیهانه‌وه 2 ملیۆن و 417 هه‌زار و 382 به‌رمیل بوه، ئه‌و بڕه‌شی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، زیاتر له 102 ملیۆن به‌رمیل بوه .
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 88 دۆلار و 31 سه‌نت فرۆشراوه،و رۆژانه‌ش 3 ملیۆن و 293 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده كراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP