بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بڕیاریداوه رێژه‌ی سود له سه‌ر دۆلار به‌رزبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆی نادڵنیایی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوی سه‌ر ئه‌و دراوه، به‌و هۆیه ئه‌مڕۆ به‌های نه‌وت له جیهاندا به‌رزبوه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌رووی 98 دۆلار .
به‌پێی زانیارییه‌كان، له بۆرسه‌ی جیهانیدا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 4 دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 98 دۆلار و 57 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش بۆ سه‌رووی 92 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبوه‌وه.
به بڕوای بازرگانان، به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سود له سه‌ر دۆلار ده‌بێته هۆی سستبونه‌وه‌ی بازاره‌كان و له ئه‌نجامدا خواست له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌متر ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رێكخراوی ئۆپیك له‌هه‌وڵدایه هه‌نارده‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت جێگیریی له نرخه‌كه‌ی رابگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP