جارێكی تر دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به‌شدار حه‌سه‌ن پارێزه‌ری خۆبه‌خشی ئه‌و كه‌یسه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له خانه‌نشینانی هه‌رێم له دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵایان تۆماركردووه بۆ هاوتاكردنی مووچه‌كانیان، به‌ڵام له دانیشتنی رابردوودا به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دانیشتنه‌كه دواخرا.
وتیشی، خانه‌نشینانی هه‌رێم داوای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی ساڵی ٢٠١٤ی هه‌مواركراو ده‌كه‌ن له‌بری یاسای خانه‌نشینی ژماره ٢٧ی ساڵی ٢٠٠٦ كه له عێراق هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا له هه‌رێم كاری پێده‌كرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP