ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شه‌قامی (ئیستقیلال)ی ناوچه‌ی (ته‌قسیم) ناوه‌ندی شاری ئیسته‌نبوڵ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شاره‌كانی توركیا، ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاش لێدوانی دژ به‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە دوای تەقینەوەکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە تەقینەوەکەدا شەش کەس کوژران و ٥٣ کەسیش برینداربوون.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ژنێک رۆڵی لە تەقینەوەکەدا ھەبووه، بەڵام لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەدۆزنەوە و بە سزایان دەگەیەنن.
سه‌رۆكی توركیا وتی، تائێستا دڵنیا نین تەقینەوەکە تیرۆریستی بووبێت و بۆئەوەش چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، فواد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سەرەتایییه‌كان، تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵ "هێرشێکی تیرۆریستی" بووەو لەلایەن ژنێکەوە ئەنجامدراوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP