هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت پابه‌ندین به‌سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێرانی بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌به‌هۆیه‌وه قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
وتیشی، ئه‌و بۆردومانانه هێرشن بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر سه‌قامگیری عێراق و ناوچه‌كه دروستده‌كات، بۆیه پێویسته ڕابگیرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا داواشیكرد ڕێز له‌سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشی خاكه‌كه‌ی بگیرێت و پابه‌ندی خۆشیان بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP