سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو کەسێک لە حکومەت نارازییەو دەبێت چاکبکرێت

کوردستان
09:05 - 2022-11-16



بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ی.ن.ك لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی (رووداو) تیشکی خستە سەر دۆخی گشتیی و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و باسی لەدوا پێشهاتەكان كردو جه‌خیكرده‌وه‌ كە،" نايەوێت لە نێوان ئەوان و خەڵكدا دیوار هەبێت"
ئاشكراشیكرد بۆ خزمەتی خەڵك، هێلێكی گەرمی ئامادەكردووە، هیواشی خواست سەرۆك كۆمار كێشەكان چارەسەر بكات و لایەنەكان لە یەك نزیك بكاتەوە، لەبارەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كاك مەسعود بارزانی، رایگەیاند كە پەیوەندییەكی زۆر باشی هەیە بەڵام لایەنێك هەیە نایەوێت ئەو پەیوەندییانە باش بن، راشیگەیاند: هەوڵمانداوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی باشتر بكەین، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەدیدارەكەیدا لەبارەی دۆخی كوردستانەوە رایگەیاند: ئەو دۆخەی لە كوردستان هەیە جۆرێكە لە دوو ئیدارەیی، ئێمە داوای لامەركەزیمان كردووە نەك دوو ئیدارەیی، لەبارەی داهاتی سلێمانیشەوە باسی لەو جیاكارییانە كرد و رایگەیاند: 973 كۆمپانیا لە سلێمانی مایەپووچ بوون، باسی لەوەشكرد كە چۆن 7 هەزار كۆمپانیا دەتوانێت وەك 24 هەزار كۆمپانیا باج بدات ئەوشی ئاشكرا كرد لە 31 هەزار كۆمپانیا تەنیا 7 هەزار كۆمپانیا لە سلێمانی باج دەدەن، داواشیكرد كە داهاتی سنورەكان یەكبخرێتەوەو بە یەكسانی دابەش بكرێت، چونكە لە سلێمانی هەزار پرۆژە راگیراوە. 
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەكەیدا باسی لەوەشكرد كە هیچ بەشێك لە رێككەوتنەكانی كابینەی 9ی حكومەت جێبەجێ نەكراوە،و رێگری لە گۆڕانكارییەكانی پشكی یەكێتی لە حكومەت دەكرێت، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لەوەشكرد كە پارەی پاككردنەوەی سلێمانی حكومەت نایدات ئێمە دەیدەین و خەڵكی لەم سیستمی حوكمڕانییە ناڕازییە، بەڵام دەتوانین كێشەكان چارەسەربكەین.
 لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە باسی لەوەكرد كە، پارتی نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و وەك یەكێتیش داوای گۆرینی یاسایی هەڵبژاردن دەكەن و وتی: "دەمانەوێت پێكهاتەكان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت"
لەبارەی ئازادی رادەبڕییشنەوە وتی: "خێرە لە هەولێر 28 رۆژنامەنووس دەستگیراون" وتیشی "لە سلێمانی ئازادی رادەبرین هەیەو خەڵكی خۆپیشاندان بە ئازادی و بێ‌ ترس دەكەن"
 ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌: تیرۆركردنی (هاوكارجاف) تیرۆری سیاسی و شەخسی بووەو ئێمەو پارتیش دەزانین كێ‌ (هاوكار جاف)ی تیرۆركردووە، له‌ باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌شه‌وه‌ ئامادەیی ده‌ربڕی بۆ لێکۆڵینەوەیه‌كی هاوبه‌ش. 
 لە بارەی دۆخی هەرێمیشەوە وتی: كونسوڵەكانی هەرێمی كوردستانی دڵنیا كردۆتەوە كە شەری ناوخۆ روونادات، نیگەرانیشی لە جووڵەی مافیایەك بۆلای ماڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەربڕی، باسی لەوەشكرد كە دان بە بڕیاری دەستگیركردنی وەهاب هەڵەبجەیی نانێت و ناچێتە دادگا چونكە دادگای هەولێر دادگا نییە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP