په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا رایگه‌یاند، "یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی توركیا، كێشه‌ی كورده كه ده‌سه‌ڵات نكۆڵی لێده‌كات و ئه‌وه‌ش هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
په‌روین بوڵدان ره‌خنه‌شی له ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په گرت به‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوو بۆچوونی دژیه‌كی له‌باره‌ی هه‌ده‌په هه‌بووه.
باخچه‌لی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانیكردنی وه‌فدی ئاكپارتی بۆ لای هه‌ده‌په به هه‌نگاوێكی دروست ناوبرد، به‌ڵام له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا وتی: ئێمه له په‌رله‌ماندا جوداخوازیمان ناوێت. به‌رگه‌ی بینینی تیرۆریستان ناگرین.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی (مه‌هه‌په) كه سه‌ره‌كیترین هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغانه جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ده‌په نوێنه‌رایه‌تیی په‌كه‌كه ده‌كات له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا بۆیه ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و ڕێگه‌ی كاركردنی سیاسی‌یان پێنه‌درێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP