ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداریدا له‌دۆخی ژینگه‌و داهاتووی كشتوكاڵ له‌عیراق و ڕایگه‌یاند: به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانه‌وه له‌عێراق 3%ـی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی وڵات مه‌ترسی به‌بیابانبوونیان له‌سه‌ره‌و تاكو ئێستاش 16%ـی ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له‌ناوچوون.
لێپرسراوی چالاكییه‌كانی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ره به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئاسایشی ئاوه‌وه. له 10 ساڵی داهاتوودا له‌چه‌ند شوێنێكی عێراق بارانبارین له‌سه‌دا 27 كه‌م ده‌كات، بۆیه عێراق دووچاری كه‌می ئاو ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP