بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک : ڕوداوه‌كه‌ى گه‌ره‌كى كازيوه‌ هه‌موومانى له‌ناخه‌وه‌ هه‌ژاند

کوردستان
15:26 - 2022-11-18

ئەندازیار فەرەیدون عادل وەیس زەنگه‌نە بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک له‌ په‌يامێكدا پرسه‌وسه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى بنه‌ماڵه‌ى كۆچكردووه‌كان ده‌كات و هيواى ته‌ندروستييه‌كى باشيش بۆ برينداره‌كان ده‌خوازێت.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌ى بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک

بەناوی خۆم و سەرجەم کارمەندانی شارەوانی کەرکوکەوە،  هاوخەمی خۆمان بۆ رووداوەکەی گەرەکی کازیوەی شاری سلێمانی دەردەبڕین که‌ هەموومانی لەناخەوە هەژاند، سەرەخۆشی لە خانەوادەی کۆچکردووان دەکەین،  لە خوای گەورەو مەزنیش داوکارین بەزوترین کات شیفای برینداران بدات و چارەنوسی ژێرکەوتوانی داروپەردوی روخاوی خانووەکەش بە زیندویی ئاشکرابێت، وەک شارەوانی کەرکوکیش ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەموو هاوکاری وپشتیوانییەک، هاوکات هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرزدەنرخێنین کەوەک هەمیشە لەروانگەی خەمەخۆرییەوە بەتەنگ روداوەکەوە چوو، بڕیاریدا تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نۆژەنكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری رووداوە دڵتەزێنەكە لەئەستۆ بگرێت.ئەم هەڵوێستەش جێگای فەخرو شانازی هەمومانە..
 
ئەندازیار
فەرەیدون عادل وەیس زەنگنە
بەڕێوەبەری شارەوانی کەرکوک

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP