سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: ئەرکی حکومەته‌ دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن

عێراق
20:21 - 2022-11-20


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لەپێناو داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکەو رایگەیاند، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەپێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، فاکتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانە. ئەرکی حکومەتیشە دەستوور بکاتە بنەمای کارکردن تاوەکو مافی هەموو گەلانی عیراق پارێزراوبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP