قوباد تاڵەبانی: کاک شێخ رەزا شێخ کەریم تێکۆشەرێکی دێرین بو

کوردستان
11:23 - 2022-11-21


قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچی دوایی "کاک شێخ رەزا شێخ کەریم " پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی خاڵە شێخ کەریمی شێخ عەبدولقادری گولەنەبڕی سەنگاو كرد و ڕایگه‌یاند، کۆچکردو شێخ ڕەزا تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی سەنگاو بوو، کۆچکردنیشی جێگای داخێکی گەورەیە.

دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو شێخ رەزا شێخ کەریم گوللەنەبڕ

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (شێخ رەزا شێخ کریم شێخ قادری گوله‌نەبڕ)م بیست.
کۆچکردوو شێخ ڕەزا تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی سەنگاو بوو، کۆچکردنیشی جێگای داخێکی گەورەیە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای بەھەشت بێت.
انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP