قوباد تاڵەبانی پرسەنامەی هاوخەمی ئاڕاستەی فەرید ئەسەسەرد كردو ستایشی رۆڵی كۆچكردوو دهكات وهك ژنه تێكۆشهرێك و دهڵێت: "خاتوو ژیان ژنێکی تێکۆشەری رێگای کوردایەتی بوو"
دەقی پرسەنامەکە :
برای بەڕێزم کاک فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
زۆر دڵگران بووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ژیان محەمەد عەلی) ھاوسەری بەڕێزتان.
کۆچکردوو ھاوڕێ و ھاوخەبات و پشتیوانێکی دڵسۆزی بەڕێزتان بووە لەقۆناغە سەختەکانی خەبات، رۆڵێکی گرنگی بینیوە لەپەروەردەکردنی نەوەیەکی جۆشدراو بەرۆحیەتی نیشتمانپەروەری و جوامێری و ئەرکێکی قورسی لەسەرشان بوە وەک ژنێکی تێکۆشەری رێگای کوردایەتی.
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوە و ھەموو ئەندامانی خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکەی کۆچکردوو دەکەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
داواکارم خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبوری بە ئێوە و ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وإنا إلیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP