باڵیۆزی دانیمارک سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ده‌كات

کوردستان
19:31 - 2022-11-23

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و وەفدێکی  یاوەری.
ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی تشرینی دووەم 2022، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە بارەگای گشتی بەڕێوه‌بەرایەتی، پێشوازیکرد لە کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و کۆڵۆنێڵ گێرت پاشکۆی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی دانیمارک .
لە کۆبونەوەکەدا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پێشھاتە ئەمنی و سەربازییەکان، هەردوولا جەختیانکردەوە لە  ڕەخساندنی زەمینەیەکی گونجاوتر بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی دانیمارک لەرووی سەربازی و بەردەوامی کردە سەربازییەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر .
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە پەیوەستکرا بە باسکردن لە  بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و مەترسییە دەرەکی و هەرێمییەکانی سەر هەرێمی کوردستان.
کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق ، تەئکیدیکردەوە لە بەردەوامی ڕۆڵی وڵاتەکەی وەک ئەندامێکی ناتۆ لە عیراق لە پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزەکانی دژەتیرۆر و ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و کارکردن لەپێناو سەقامگیری زیاتر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP