ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لەکاتێکدا هێزەکانمان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی ، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن دەبەزێنن و ھەڵدێن و رووبەڕووی ھێزەکانمان دەبنەوەو دوو کارمەندنی ئاسایش برینداردەکەن .
دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان تۆمەتبار ( تەقەکەرە ) بە برینداری دەستگیردەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەی ترشیان لەڕێڕەوی خۆی لادەدات و وەردەگەڕێت و تۆمەتباری دووەھەمیش دەستگیرکرا .
دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەکی پێبووە( ٢٦٧ پارچەچەک ، فیشەک و تەقەمەنی ) و مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبکات .
.
ئەم رووداوە رێڕەوی یاسایی خۆی وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەی ورد لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان دەرکەوت تۆمەتباری لەیاسا ھەڵھاتوو کە بەبرینداری دەستگیرکرا پێشتر داواکراوبووە لەلایەن دادگاوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP