کەشناسی چەمچەماڵ: لە دوو رۆژی رابردوو بڕى 72 ملم باران باریوە

کوردستان
11:35 - 2022-11-27

کەشناسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بڕ 72 ملم باران باریوە

لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کەرکوک محەمەد حەمید لێپرسراوی وێستگەی کەشناسی چەمچەماڵ باس لەرێژەی باران بارین لەسنوری قەزای چەمچەماڵ دەکات، دەڵێت لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بڕێکی زۆری باران باریوە ئەم بارانەش بەراود بەساڵانی پێشوو زۆر باشبووە

هەروەها ڕایگەیاند لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی تری باران بارین دەستپێدەکات ، ئومێد دەکەین ئەمساڵ بارانێکی زیاتر ببارێت و قەرەبوی وشکەساڵی ساڵانی ڕابردوو بکاتەوە .

 

 
 زانا شوانی ـ چەمچەماڵ

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP