مه‌حمود حه‌یانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا بودجه په‌سه‌ندنه‌كرێت محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق توشی كێشه ده‌بێت بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
وتیشی: دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌بێته‌هۆی قه‌یرانی ئابوری له‌ناوه‌ندو هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش به‌هۆی بێـتوانایی حكومه‌ت ده‌بێت له‌پێدانی موچه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكۆكیه‌كانیان وه‌لا بنێن، په‌نا بۆ ده‌ستوورو یاسا ببه‌ن و پاڵپشتی حكومه‌تبن له‌بڕیاردان به‌ئامانجی خزمه‌تكردن به‌وڵات.
پێشتریش هه‌یسه‌م زه‌هوان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، بودجه‌ی ساڵی 2023 هه‌مو پێداویستییه‌كانی هاوڵاتییان دابینده‌كات و له‌ئێستادا له‌قۆناغی ئاماده‌كاریدایه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌مانگی (شوباتی ساڵی داهاتوودا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندبكرێت).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP