كۆشكی سپی هۆشدارییه‌كانی بۆ توركیا سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماردانی رۆژئاوا دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان
09:46 - 2022-12-03


ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌و ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا بۆ په‌لاماردانی رۆژئاوای كوردستان، په‌یامێكی هۆشداریی ئاراسته‌ی ئه‌نكه‌ره‌ كردو له‌ پەکخستنی ئۆپەراسیۆنە هاوبه‌شه‌كانی هێزەكانی ئەمریکاو هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) دژی داعش لە سوریا ئاگاداریی كرده‌وه‌.  

جۆن کێربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی رایگەیاند، بۆردومانه‌كانی تورکیا بۆسەر ناوچه‌كانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریای ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده‌، بەردەوامە.
  
جۆن کێربی باسی له‌وه‌شكرد، توركیا بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نزیک لە سنوری تورکیا و سوریا ئەنجامبدرێت.
  
کێربی  ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه‌، "ئه‌وان دان بە نیگەرانییە ئەمنییە رەواکانیانی توركیادا دەنێین بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، به‌ڵام ئەوەی نایانەوێت بیبینن ئۆپەراسیۆنەکانن لە سوریا، کە دەکرێت ببێتە هۆی دووبارە زیانی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، هه‌روه‌ها زیانگه‌یاندن به‌ كارمه‌ند و سه‌ربازانیان و هاوبه‌شانیان له‌ هه‌سه‌ده‌، هاوكات له‌ ئه‌ركێكی راسته‌قیته‌ غافڵگیریان ده‌كات كه‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشه‌".

جەختیشی لەوەکردەوە کە واشنتن "نایەوێت شتێک ببینێت کە کاریگەری لەسەر تواناكانی وڵاته‌كه‌ی هەبێت بۆ پاراستنی فشارەکان" لەسەر داعش.
 
جه‌ختشیكرده‌وه‌، "هه‌ماهه‌نگیی ستراتیژی" لەگەڵ هه‌سه‌ده‌ هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، بەڵام بۆردومانه‌كانی تورکیا بەو مانایەیە کە هێزە کوردییەکان "کەمتر ئامادە دەبن بۆ بەردەوامبون لە بەشداریکردن لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش، ئەمەش مایەی نیگەرانییە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP