سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ 4-12-2022 له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه "ماوه‌یه‌كه لێره‌و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مان كردبێت، تا ئێستا جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ رایانگه‌یاندبو كه ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه‌و (موچه‌ی حه‌رام ناخۆن)، ئه‌ویش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP