شه‌ڕه (بۆكس و پێ له‌قه) له‌نێو لە پەرلەمانی تورکیا له نێوان په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن و پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی)روویداو به‌هۆی برینداربوونی په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆن به سه‌ختیی گواسترایەوە بۆ نه‌خۆشخانه.
پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دوای ئه‌وه‌ی به تووندی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه داد‌و گه‌شه‌پێدان كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان سه‌رۆكی توركیا، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌سه‌ری ده‌درێت، گواستراوه‌ته‌وه بۆ یه‌كێك له نەخۆشخانەكانی ئه‌نكه‌ره و خراوەتە ژێر چاودێری چڕه‌وه.
(ئیلین جسور)، ئەندامی پارتی (خێر)ی نه‌ته‌وه‌په‌رست، کە(حسێن ئۆرس)ش پەرلەمانتارە بریندارەکە تێدا ئه‌ندامه، دەڵێت: "بۆمان دەرکەوت دوای ئه‌و لێدانه كه‌به‌ر سه‌ری كه‌وتبو دۆخی ته‌ندروستیی زۆر خراپ بوو".
(جسور) ڕوونشیکردەوە، (ئورس) كه تەمەنی 58 ساڵه لە بەشی چاودێریی چڕدایە و باری تەندروستی "ناجێگیرە".
به‌پێی ئەو دیمەنانەی کە میدیاکانی تورکیا پەخشیان کردووە، دەرکەوتووە ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه نوێنه‌ری شاری (ترابزۆنە) لەسەر دەریای ڕەش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه داد‌و گه‌شه‌پێداوه به توندی به بۆكس ده‌كێشرێت به‌سه‌ریدا.
شەڕەکە لە کاتی گفتوگۆکردن بوو لەسەر بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ .
وتەبێژی پارتی (خێر)، کورشات زۆرلو، ڕایگەیاند: "ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌یان زۆر به‌توندی هێرشكراوه‌ته سه‌ری، ئەوەش شەرمەزارییە بۆ پەرلەمانی تورکیا و هەموو ئەوانەی ئەوهێرشەیان ئەنجامداوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP