نرخی نه‌وتی خاو به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه‌و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 80 دۆلاری تێپه‌ڕاندو نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش له 76 دۆلار نزیكبۆته‌وه.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت، دابه‌زینی به‌های دۆلاره له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كڕینی نه‌وته له‌لایه‌ن ئه‌مریكا كه ده‌یه‌وێت یه‌ده‌گی ستراتیژیی نه‌وتی خۆی زیادبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ده‌كڕێت.
له رۆژانی رابردوودا، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كه‌ند‌اوه بۆ ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها زۆربوونی خواستی چین له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت هۆكاربوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
شاره‌زایانی بازاڕی وزه‌ش ده‌ڵێن:" حكومه‌تی چین به‌شێك له رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای سووككردبوو، به‌و هۆیه‌وه ئه‌و پیشه‌سازییانه‌ی نه‌وتی خاویان به‌كارده‌هێنا بووژابوونه‌وه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته و جارێكی‌تر توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه، پێده‌چێت هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP