ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ره‌تده‌كاته‌وه‌

تەندروستی
21:10 - 2022-12-22

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌نگۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلۆنزای به‌راز دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به‌و په‌تایه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

ته‌ندروستی سلێمانی ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد:  بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ "به‌ئامانج گرتنی سلێمانی له‌ به‌رامبه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یادی سه‌ری ساڵ و هاتنی گه‌شتیاران بۆ شاره‌كه‌".

ئه‌مه‌ش كاتێكدا ئه‌مڕۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی توشبونیان به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز له‌ سلێمانی دو كه‌س گیانیانلده‌ستداوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP