حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له هه‌نگاوێكدا بۆ رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه سیكسییه‌كان كه له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیی سێكسی ده‌گوزارێنه‌وه، بڕیاری داوه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه (كانونی دووه‌م 2023) کۆندۆم بێبه‌رامبه‌ر دابه‌شبكاته‌سه‌ر گه‌نجان.
پێنجشەممەی رابردوو، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە میانی به‌شداریكردنی له چالاکییەکدا کە تایبەت بوو بە تەندروستیی گەنجان، چه‌ند ڕێوشوێنێكی نوێی پەیوەست بە پاراستنی تەندروستیی گشتیی و گه‌نجان به‌تایبه‌ت ڕاگەیاند.
ماکرۆن ئاماژەی بۆئەوەشکرد، گەنجان دەتوانن لە دەرمانخانەکان كۆندۆم بێبه‌رامبه‌ر وەربگرن، ئەو هەنگاوەشی بە "شۆڕشێکی بچووک بۆ ڕێگری‌کردن لە كێشه‌ی دووگیانیی" وەسفکرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ ڕێژەی تووشبوون له فەرەنسا بە نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٣٠ زیادیكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP