ته‌ندروستی جیهانی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی كۆرۆنای راگه‌یاند

تەندروستی
15:16 - 2023-01-05

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جۆرێكی نوێی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند، كه‌زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و كۆرۆنا نوێیه‌ توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر خێرایه‌ به‌راورد به‌هه‌موو گۆڕاوه‌كانی تـرو به‌ناوی XBB 1.5 ناسراوه‌و سه‌ر به‌ئۆمیكرۆنه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌نیشانه‌كانی سوكن و تووشبوو دووچاری نیشانه‌ی قورس و باگرانی زۆر نابێت، نیشانه‌كانیشی بریتین له‌هه‌وكردنی قوڕگ و تــا و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی. 

ماریا ڤــان كیركـوڤ سه‌رۆكی ته‌كنیكی ڕێكخراوه‌كه‌ش ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئـه‌و جۆره‌ نوێیه‌ به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌و ژماره‌ی تووشبووان زیاترده‌بێت ئه‌وه‌ش مه‌ترسی دروستبوونی گۆڕاوی نوێ زیاترده‌كات. 

وتیشی، ترسیان هه‌یه‌ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌به‌شێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت له‌به‌شی باكوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP