ئايا جێگره‌وه‌كانى شيرى مانگا سوديان هه‌يه‌ بۆ گه‌شه‌كردنى باڵاى منداڵ؟

تەندروستی
21:55 - 2023-01-07

توێژینەوەیەکی  کەنەدی ئاشکرایکردووە ، ئەو منداڵانەی کە جێگره‌وه‌ى شیری مانگا دەخۆنەوە ، وەک شیری سۆیا و شیری بادەم  باڵایان کورتترە لەو منداڵانەی كه‌ شیری مانگا دەخۆنەوە .

توێژینەوەکە لەلایەن نەخۆشخانەی سانت مایکڵ لە کەنەدا ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری خۆراکی ئەمریکی کلینیکیدا بڵاوکراوەتەوە ، هه‌روه‌ها توێژینەوەکە پشتی بە داتای زیاتر لە پێنج هەزار منداڵ بەستووە کە تەمەنیان لە نێوان ساڵێک بۆ شەش ساڵ بووە .
له‌ كۆتايى توێژينه‌وه‌كه‌دا توێژەران ئاشکرایانکردووە  92%ی ئەو منداڵانەی بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە ڕۆژانە جێگره‌وه‌كانى شیری مانگایان به‌ڕێژه‌ى 12% خواردوه‌ته‌وه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ کە پێدانی شیری مانگا بە منداڵێک کە تەمەنی لە نێوان ٢ بۆ ٦ ساڵدایە سوودی ئەرێنی هەیە کە لە باڵايدا ڕەنگدەداتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP