له پارێزگاى ههولێر و له شهقامى 120 مهترى كامێراى چاودێرى خێرايى خاڵ بۆ خاڵ Point To Point دهكهوێته كار و وتهبێژى هاتوچۆى ههولێريش لهوبارهيهوه ئاگادارى به شۆفێران دهدات
فازل حاجى له ئاگادارييهكدا كه بهناوى راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاويكردووهتهوه دهڵێت: ئاگاداری شوفێرانی ئازیز دەکەینەوە کە بۆ ئەوەی خۆتان لە سزای دارایی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی بپارێزن، نابێ لە شەقامی ١٢٠ مەتری لەمەولا تیژڕۆیی بکەن،
لە هەموو ١٢٠ مەتری خێرایی رێگا پێدراوە كه بەم جۆرەیە:
یەکەم: ئۆتۆمبێلی بچووک نابێت لە ١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
دووەم: ئۆتۆمبێلی گەورە (بارهەڵگر) نابێت لە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک خێراتر بڕوات. هەر خێراییەکی زیادە بۆتان تۆمار دەکرێت و سزای دارایی دەدرێن جا کامێراکە دیار بێت یان نا.
ههر له ئاگادارييهكهدا هاتووه، هەروەها شوفێرانی بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە کە تەنیا رێگا پێدراون لە هێلی دیاریکراو بۆیان شوفێری بکەن. بە پێچەوانەوە روبەڕووی سزای دارایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر راشيدهگهيهنن: هیوادارین خۆتان لە سزا بپارێزن و بە گوێرەی رێنماییەکان بۆ سەلامەتی خۆتان و هاووڵاتیانی دیکە شوفێری بکەن..
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP