یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و یه‌كگرتوو: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنداین

کوردستان
16:24 - 2023-01-18

یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و یه‌كگرتوو: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنداین و پێویسته‌ یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه‌ 

چوار لایەنی سەرەكی هەرێمی كوردستان هاوڕان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان و هاوتەریب كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و پاشان پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوار حزبی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان كۆبووینەوە و ئامادەیی خۆمان نیشاندا بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد".
"هەر چوار لایەنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری هاوڕابووین لەسەر ئەوەی  كەهەمواری یاسای هەڵبژاردن بكرێتەوە و هاوتەریب لەگەڵیدا كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارا بكرێتەوە و پاشان هەوڵی پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران بدرێت" رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.
دەشڵێت: " بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری هەمان هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان هەبووە سەبارەت بە ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت و كاتێك بە كۆمسیۆن بدرێت تا بتوانێت تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە".

 

 

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP