سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ده‌كات

عێراق
12:23 - 2023-01-19

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراق.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆتا ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣ تاوتوێ ده‌كرێت. هاوكات خودی سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

پێشتریش لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندبوو، زیاتر له‌ ٩٥%ی ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاساكه‌ كۆتایی هاتووه‌، به‌ڵام چه‌ند تێبینی و ورده‌كارییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ دواخستووه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی ١٤٠ ترلیۆن دیناره‌ و ٨٠ ترلیۆن بودجه‌ی به‌كاربردن و ٦٠ ترلیۆن بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان دیاریكراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP